top of page

نانى شۆفان

Reef - Oats.png

شۆفان بڕێكى باشى ڤيتامينه‌كانى ئه‌ى و بى تێدايه‌ و، كانزاكانيش وه‌كو كالسيۆم و مه‌گنسيۆم و پوتاسۆم و هه‌ندێك كانزاكانى ده‌گمه‌ن وه‌كو سلينيۆم و مس و زينك و ئاسن و ، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ بێتاگلۆكان (بيتاجلوكان).

بێتا گلۆكان چه‌ند ڕيشاڵيه‌كى تێدايه‌ كه‌ تواناى توانه‌وه‌ى هه‌يه‌،  بۆيه‌ پرۆسه‌ى تێپه‌رينى خۆراك بۆ رێخۆله‌كان له‌سه‌ره‌خۆ ده‌كات. ئه‌مه‌ش وا  له‌جه‌سته‌ ده‌كات كاتێكى درێژتر بخايه‌نێت له‌ هه‌رسكردنى خوارده‌مه‌نيدا. هه‌رسكردنى له‌سه‌ره‌خۆ، واته:‌ جه‌سته‌ به‌خێرايى شه‌كر  نامژێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى شه‌كر له‌ خوێندا كه‌م ده‌كات و پارێزگارى ده‌كات له‌ ئاسته‌كانى شه‌كر‌ كه‌ به‌جێگرى بمێننه‌وه‌ له‌ خوێندا.

بێتاگلۆكان كاتێك له‌ سيتسه‌مى هه‌رسكردندا ده‌توێته‌وه‌ ئه‌وه‌ مادده‌يه‌كى جێلاتينى  گه‌وره‌ دروست ده‌كات،  ئه‌م جڵه‌ په‌يوه‌ست ده‌بێت‌ به‌ كوڵيسترۆلى زياده‌ و ده‌ره‌نجام يارمه‌تى جه‌سته‌ ده‌دات بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى مژينى.

 

له‌ سووده‌كانى ترى شوفان:

  1. كوڵيسترۆلى زيانبه‌خش كه‌مده‌كاته‌وه.‌

  2. به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستى دڵ.

  3. يارمه‌تيده‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌رى قه‌ڵه‌وى.

  4. پرۆسه‌ى هه‌رسكردن رێك ده‌خات.

  5. يارمه‌تى ده‌دات بۆ كۆنترۆلكردنى رێژه‌ى شه‌كر له‌ خوێندا.

bottom of page