نانى تۆوى كينوا
كينوا گروپێك له ترشهكانى ئهمينۆى (الأحماض الامينية) سه‌ره‌كى له‌خۆده‌گرێت كه جه‌سته ناتوانێت به‌رهه‌ميان بهێنێت و پشت به خۆراك ده‌به‌ستێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى و، كينوا نايابه به‌وه‌ى كه سه‌رچاوه‌يه‌كه بۆ زۆربه‌ى جۆره‌كانى ترشهكانى ئهمينۆى سه‌ره‌كى كه جه‌سته پێويستى پێيه‌تى به‌بێ جياكارى، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌كى ته‌واوه بۆ پرۆتينه گرنگه‌كان.
يه‌ك كوپ له كينوا تێكرايهك له‌خۆده‌گرێت له‌نێوان 17-27 گم له ريشاڵه‌كان به‌گوێره‌ى جۆره‌كه‌ى، واته: به‌ئه‌ندازه‌ى دوو ئه‌وه‌نده كه جۆره‌كانى تر له‌خۆيان ده‌گرن له دانه‌وێله ته‌واوه‌كان.
له سووده‌كانى كينوا ئه‌وه‌يه كه سه‌رچاوه‌يه‌كى نايابه بۆ دژه‌كانى ئۆكسان، كه واى لێده‌كات چالاك بێت له رووبه‌رووبونه‌وه‌ى نيشانه‌كانى پيرى و زۆرێك له نه‌خۆشيه‌كانى تر و، دژه ئۆكسانى به‌هێز له‌خۆده‌گرێت بۆيه ئه‌و:
-
دژهكى به‌هێزه بۆ نه‌خۆشيه‌كان و ڤايرۆسه‌كان
-
رۆلى هه‌يه له خۆپاراستن له شێرپه‌نجه‌كان
-
دژه دڵهراوكێيه.
كينوا چه‌ند تايبه‌تمه‌نديه‌كى هه‌يه كه واى لێده‌كات له‌و خۆراكانه بێت كه رۆڵ بگێريت له سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى له‌ده‌ستدانى كێش، له‌وانه‌ش:
-
چه‌ند تايبه‌تمه‌نديه‌كى هه‌يه له كه‌مكردنى ئاره‌زووى خواردن و كپ كردنى.
-
كاريگه‌رى ئه‌رێنى هه‌يه له‌سه‌ر پرۆسه‌كانى مێتابۆليزم له جه‌سته‌دا.
-
كاڵوورى كه‌مه‌و سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رزى پرۆتين و ريشاڵه‌كانه كه ماوه‌ى هه‌ستكردن به تێربوون وپڕبوونى گه‌ده درێژده‌كاته‌وه.
-
خاوه‌ن ئاماژه‌ى گلايسيمكى نزمه، كه يارمه‌تيده‌ره بۆ كۆنترۆلكردنى رێژه‌كانى شه‌كره‌ى خوێن و زيادبوونى ماوه‌ى هه‌ستكردن به‌تێربوون و، ده‌ره‌نجاميش كه‌مكردنه‌وه‌ى خواردن و، به‌مه‌ش ده‌كرێ دابنرێت به زۆرێك له رێجيمه خۆراكيهكانى كه‌م كاڵورى.
گروپێك له زانايان له زانكۆيه‌كى به‌رازيلى لێكوڵينهوهيهكيان ئه‌نجامدا ده‌رباره‌ى هه‌ندێك جۆرى پاقله‌مه‌نييه‌كان و دانه‌وێله‌كان بۆ ناسينه‌وه‌ى سووديان له كۆنترۆلكردنى شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌م و خۆپاراستن لێى، ئه‌وه‌ى خواره‌وه‌يان دۆزيه‌وه:
-
كينوا له پێشه‌وه‌ى پاقله‌مه‌نى و دانهوێلهكانى تره‌وه هات به چالاكيه‌كانى دژه ئۆكسان به‌رێژه‌ى 86% به به‌راورد بۆ ده جۆرى تر كه لێكولينهوهيان له‌سه‌ر كرا.
-
كينوا رۆلى هه‌يه بۆ كۆنترۆلكردنى شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌م و په‌ستانى خوێنى په‌يوه‌ست پێيه‌وه.